فیراق فیراقی ئەبەدییە

سڵاو ھاوڕێ ئەمجارەش ھاتوومەتەوە خزمەتت و مەبەستمە لەم دوورەوە بتدوێنم! ئامادەیت بۆ گوێگرتن؟ ئەوەی ئینسان زۆر خەمی لێ دەخوات کە پیر دەبێت، دوو شتـن: 1️⃣ئەوەی دەبوو پشتگوێی بخات بەڵام زۆر گرنگی پێ دا، 2️⃣ئەوەشی دەبوو زۆر بە گرنگییەوە لێی بڕوانێت کەچی ئیھمالی کرد دوور لە قسەو وشەی توێکڵدارو قەبە یەک شت بکە بە یاسا: کاتت کەمە، ژیان کورتە، #خەییام گوتەنی [کاروانی ژیان دە‌ئاژوێ ڕوو بە نەمان ••• هاکا من و تۆش دەبینەوە خەون و خەیاڵ]، کەواتە چەند ئەتوانی دەست بەو ئەزیزانەی چواردەورتەوە بگرەو لەبەر شتی دنیای مەیانڕەنجێنە، با پشکی شێری بەخشین و بەخشندەبوون و جوانی و باشی پەخشکردن ھەمیشە بەر تۆ بکەوێت بۆ بینینی تەواوی پۆستەکان سەردانی ئینستاگرامی یادگار فایەق بکە: Instagram.com/yadgarfayeq گەر پێشنیازیێکت ھەیە بۆ پۆدکاستەکانی داھاتوو بە کۆمێنت لە خوارەوەی پۆدکاستەکە دایبنێ یان لە رێگەی ئینستاگرامەوە ئاگادارمان بکەرەوە

Om Podcasten

پۆدکاست بە کوردی، ھەوڵێکە بۆ ئەوەی بەھا بۆ ناوەڕۆکی کوردی بگێڕینەوەو لەڕێگەی دەنگەوە کار بکەین بۆ بنیاتنانی کەسایەتییەکی بەھێز بۆ گەنجی کورد. YadiTalk is a Kurdish podcast hosted by Yadgar Fayeq. email: yadgar.fayaq@gmail.com